ناساندنی بەشی کارگێری کار/ كۆلێژی کار ــ زانكۆی چهرموو
بەشی زانستی کارگێڕی كار یەکێکە لە بەشە سەرەکییهكانی کۆلێژی کار لە زانکۆی چەرموو، ئەم بەشە لە ساڵی 2015 دامەزراوە، ساڵانە بەشەکە بە خۆشحاڵیەوە پێشوازی لە فێرخوازە نوێیەکانی دەکات، بۆ ساڵی خوێندنی (2023 - 2024) خوێندنی بهیانیان و ئێوارانی دهبێت.
زانستی کارگێڕی کار، پرۆگرامێکی گشتگیر و فرە پسپۆڕییە کە بابەتەکانی لە بازاڕکردن و بازرگانی نێودەوڵەتی و لۆجستی و ژمێریارییەوە تا سەرچاوە مرۆییەکان و ئابووری و بەڕێوەبردنی پڕۆژە لەخۆدەگرێت، لەگەڵ یاسای بازرگانی و دارایی و ڕەفتاری ڕێکخراوەیی و ئەخلاق، بەمانایەکی تر پسپۆڕییە سەرەکیەکانی پرۆگرامەکە یان بڕوانامەکە زیاتر گرنگی دەدات بە بابەتی کار و بەڕێوەبردن.
زانستی کارگێڕی کار هەموو ئەو بابەتانە دەگرێتەوە کە لە سەرەوە ئاماژەیان پێکراوە بۆ ئەوەی تێگەیشتنێکی باش بە فێرخوازەکانی بدات لە چۆنیەتی بەڕێوەبردنی کار بە سەرکەوتوویی.
ماوەی خوێندن لە بەشی کارگێڕی کار چوارساڵە لە هەر ساڵێکدا دوو سیمستەر دەخوێندرێت، واتا فێرخواز دوای تێپەڕاندنی هەشت سیمستەر لە چوار ساڵی خوێندندا بەسەرکەوتوویی دەبێتە خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە زانستی کارگێڕی کار، کە ههلى کار له كهرتى حکومی بە ناونیشانی (یاریدەدەری تێبینەر) و کەرتی تايبهت بۆ فێرخواز دەستەبەردەکات، بەگشتی سکیڵەکان لە بەشی کارگێری کار ئەوەندە فەرچەشن و نوێن کە یارمەتی فیرخواز دەدات بێ دوودڵی لە کەرتی تایبەتدا پیشەی لە چەندین بوار و شوێنی جیاوازدا دەستبکەوێت لە ناوخۆ و دەرەوەی هەرێمی کوردستان.
بەشی کارگێری کار لە ئێستادا خاوەنی کۆمەڵێک مامۆستای زمانزان و ئاستبەرز و شارەزایە لە بوارە جیاوازەکانی زانستی کارگێری کار و بەڕێوەبردندا، کە باوەریان بە بەشداریکردنی فێرخواز هەیە لە پرۆسەی فێرکردندا،واتا بەش و مامۆستاکانی بڕوایان بە سەنتەربوونی فێرخواز هەیە لە پرۆسەی خوێندنی زانکۆیدا.