ناساندنی بەشی په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت/ كۆلێژی په‌روه‌رده - زانكۆی چه‌رموو
بەشی په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت یەکێکە لە بەشە گرنگه‌كانی کۆلێژی په‌روه‌رده‌ی ـ زانكۆی چه‌رموو لە ساڵی (2016 ـ 2017) بە مەبەستی ڕه‌خساندنى هه‌لى كار له‌كه‌رتى گشتى و تايبه‌تدا دامەزراوە، ئەم بەشە گرنگیدەدات به بنیادنان و ئامادەکردنی کادری پێشکەوتوو لە بواری پەروەردەی تایبەت، بە پەروەردەکردن و فێرکردن و ڕاهێنانیان و مەشق پێکردنیان لەم بوارە، بە پشتبەستن بەم بەشە هەوڵدان بۆ دیاریکردنی پێداویستییە دەروونی و پەروەردەیی و ڕاهێنانەکان بۆ ئەو کەسانەی باری تایبەتیان هەیە، لە ئاستی دامەزراوە کۆمەڵایەتی وپەروەردەی و ئەکادیمیەکان.
بەشەكه بۆ ساڵی خوێندنی (2023 ـ 2024) خوێندنی به‌یانیان و ئێوارانی ده‌بێت، لە ڕوانگەی ئەوەی کە بەشی پەروەردەی تایبەت لە زانکۆکانی کوردستان بەشێکی نوێیە و هەروەها بایەخپێدانێکی زۆر هەیە بەم بوارە و چەندین خوێندنگەی تایبەت بەم بوارە کراوەتەوە و لە زۆر خوێندنگە و قوتابخانه‌كاندا پۆلی تایبەت بەو خوێندکارانە کراونەتەوە هه‌لی کارکردن له‌داهاتوو زۆر دەبێت بۆ دەرچووانی ئەم بەشە، هه‌روه‌ها ده‌رچووانی ئه‌م به‌شه ده‌توانن له وەزارەتی پەروەرده، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، پەیمانگه و سەنتەرە پەروەرده‌ییه تایبەتەکان، سه‌نتەرەکانی ئۆتیزم، سەنتەرەکانی ڕاوێژکاری خێزان، ڕێکخراوە نا حكومییەکان
( نابینایان، نابیستان، منداڵپارێز) كاربكه‌ن.
خوێندن لە بەشەکە بە زمانی كوردیه بۆ ماوەی چوار ساڵ، مامۆستاکانی ئەم بەشە کەسانی لێهاتوون و زۆربه‌یان لە دەرەوەی وڵات خوێندنیان تەواوکردووە.