ناساندنی بەشی فیزیا/ كۆلێژی زانست - زانكۆی چهرموو
ئهم بهشه ساڵی خوێندنی (2017-2018)دامهزراوه بهناوی بهشی فیزیای كرداری، پاشان ساڵی خوێندنی (2020-2021) ناوهكهی گۆڕاوه بۆ بهشی فیزیای پزیشكی، بۆ ئهم ساڵی خوێندنی (2023-2024) بهناوی بەشی فیزیا خوێندكار وهردهگرێت، بهشی فیزیا یەکێکە لە بەش نوێیهکانی کۆلێژی زانست لە زانکۆی چەرموو، ئەم بەشە ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە پێگەیاندنی کادێری سەرکەوتوو لە پسپۆڕی فیزیا، بە هۆی ئەوەی کە خوێندن بە زمانی ئینگلیزیە، دەرچووانی ئەم بەشە توانای بەردەوامبونیان هەیە لە خوێندن لە هەر زانکۆیەکی تر و بەهۆی توانای تێگهیشتنیان لە زانستە پسپۆڕییە ووردەکان بەردەوامی بە خوێندن و توێژینەوەی زانستی بدەن.
دەرچووانی ئەم بەشە لە کەرتی حکومی بە ناونیشانی (یاریدەدەری فیزیایی) دادەمەزرێن هەروەها دەرچووانی ئەم بەشە دەتوانن لە هەر یەک لەم پسپۆڕییە تایبەتانەی خوارەوە هەلی کاریان دەستکەوێت لە ناوخۆ و دەرەوەی هەرێمی کوردستان:
1- مامۆستای وانەی فیزیا
2- کارکردن لەو کارگانەی کە ئامێری پزیشکی بەرهەم دەهێنن، بەتایبەتی ئەو ئامێرانەی کە بنەمای کارکردنیان پشت بە زانستی فیزیا دەبەستێت.
3- بواری گەیاندن لە هەردوو جۆری تەل و بێ تەل (Wired and wireless communication).
4- سەنتەری توێژینەوە (Research Center)
5- بەرهەمهێنانی وزە بە تایبەتی وزەی پاک یاخود (Renewable Energy)
6- گەردوونناسی (space and astronomy)
7- کەشناسی و فیزیای زەوی (Geophysics and meteorology)
8- کارکردن لە بوارەکانی کارەبا و ئیلکترۆنیات (Electricity and Electronics)
ئەمانەوە و چەندین پسپۆڕی وردی دیكه.
خوێندن لە بەشەکە بۆ ماوەی چوار ساڵە و زۆربەی مامۆستاکانی ئەم بەشە کەسانی لێهاتوون و لە وڵاتانی ئەوروپا خوێندنیان تەواوکردووە.