ناساندنی بەشی بەشی کیمیا/ كۆلێژی زانست - زانكۆی چهرموو
ئهم بهشه ساڵی خوێندنی (2017-2018) دامهزراوه به ناوی بهشی كیمیای دهرمانسازی، دواتر بەشێکی دیكه کراوەتەوە بۆ ساڵانی خوێندنی (2020-2023) بهناوی بهشی كیمیایی كرداری، له ئێستادا بۆ ساڵی خوێندنی (2023-2024) ههردوو بهشهكه كراوه به بەشی کیمیا یەکێکە لە بەش نوێیەکانی کۆلێژی زانست، بەشەکە بە بەرزترین کواڵیتی خوێندن خوێنداکارانی پێدەگەێنێت بە بەکارهێنانی باشترین تەکنیکی خوێندن و تاقیگە و ئامێری پێشکەوتوو بۆ ئەوەی ببنە کەسانی چالاکی کۆمەڵگا لە بواری خۆیاندا بۆ ئەوەی پێشڕەوبن لە توێژینەوە و بازاڕی کاردا.
ئامانجی بەشی کیمیا بریتییە لە پێگەیاندنى پسپۆڕى ئەکادیمی و ڕاهێنراو لە بوارى کیمیای (ئەندامى، نائەندامى، شیکارى، فیزیایى، ژیانی، پیشەسازى، ژینگەیی، شیکردنەوەی خۆراکی، ماددە سروشتییەکان، دەرمانسازى، نەوتی خاو، پۆڵیمەر) و چەندین بابەتى تری پێشکەوتووی وەک نانۆتەکنەلۆژی بە سود وەرگرتن لە سیستەم و ڕێگه پێشکەوتووەکانی گەیاندن و فێرکردنی خوێندکاران، بە شێوەیەک خوێندکار بتوانێت دوای دەرچوون و بەدەستهێنانی بڕوانامە لەم بەشەدا، بتوانێت لە بازاڕی کار و لە بواری توێژینەوە جێگه دەستی دیار.
دەرچووانی ئەم بەشە لە کەرتی حکومی بە ناونیشانی (یاریدەدەری کیمایی) دادەمەزرێن لە نەخۆشخانە و وەزارەتە جیاوەزەکان، هەروەها لە کەرتی تایبەت دەتوانن لێهاتوویانە کاربکەن لە نەخۆشخانەکان، کلینکی پزیشکی، کارگەکانی چیمەنتۆ، دەرمان، خواردەمەنی و زۆر بواری تری پەیوەست بە کیمیاوە.
خوێندن لە بەشەکە بە زمانی ئینگلیزییە بۆ ماوەی چوار ساڵ و زۆربەی مامۆستاکانی ئەم بەشە کەسانی لێهاتوون و لە وڵاتانی ئەوروپا خوێندنیان تەواوکردووە.