ناساندنی بەشى زانستەگشتییەکان/ كۆلێژی پهروهرده ـ زانكۆی چهرموو
ئەم بەشە لە ساڵى خوێندنى(2011 ـ 2012)دامەزراوە، پۆلێک لە خوێندکارى وەرگرتووە بەشەکە لە سەرەتادا لە چوارچێوەى کۆلێژى (پەروەردەى بنەڕەت-چەمچەماڵ)دا بووە، یەکێک بووە لە کۆلێژەکانى زانکۆى سلێمانى، لە ئێستادا بەشەکە یەکێکە لە بەشە زانستییەکانى سەر بە کۆلێژى پەروەردەی زانكۆی چهرموو تەنها دەرچووانى ئامادەیی لە بەشى زانستى لەم بەشەدا وەردەگیرێن و درێژە بە خوێندنى زانکۆ دەدەن.
هەر لە سەرەتاى دامەزراندنى بەشەکە تاکو ئێستا کۆمەڵێک مامۆستاى ئاستبەرز وانە تیۆرى و پراکتیکییەکان بە خوێندکاران دەڵێنەوە، دەرچووانى ئەم بەشە بڕوانامەى بەکالۆریۆس وەردەگرن لە پسپۆرى زانستە گشتییەکان- بنەڕەت.
ئامانجى سەرەکى بەشەکە بریتییە لە ئامادەکردنى کادرى بە تواناى پەروەردەیی کە لە قوتابخانە بنەڕەتییەکانى سەر بە وەزارەتى پەروەردە وەکو مامۆستا وانە بە خوێندكارانی (1 تا 9)ى بنەڕەتى بڵێنەوە لە هەر یەک لە وانەکانى (زانست، فیزیا، کیمیا، زیندەزانى).
بەشەکە بۆ ساڵى نوێى خوێندنى (2023 ـ 2024) خوێندکار وەردەگرێت.