ناساندنی به‌شی ژمێریاری/ کۆلێژی کار – زانکۆی چەرموو
به‌شی ژمێریاری له ساڵی (2015 -2016) دامەزراوە، به‌شی ژمێریاری یه‌كێكه له به‌شه هه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی كۆلێژی کار له زانكۆی چه‌رموو، بۆ ساڵی خوێندنی (2023 - 2024) خوێندنی به‌یانیانی ده‌بێت.
ئامانجی سه‌ره‌كی به‌شی ژمێریاری په‌ره‌پێدانی خوێندنه به شێوه‌یه‌كی مۆدێرن كه زۆر گونجاوبێت له‌گه‌ڵ هه‌موو گۆڕانكاریه‌كانی سه‌رده‌مدا هه‌روه‌ها پێگه‌یاندنی فێرخوازان به باشترین شێوه، كه ده‌رچووانی بتوانن له بواره‌كانی ژمێریاری و دارایی و ووردبینیدا ڕۆڵی زۆر كاریگه‌ریان هه‌بێت له هه‌ردوو كه‌رتی گشتی و تایبه‌تدا، به‌شی ژمێریاری هه‌وڵده‌دات بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی لێهاتووی فێرخوازان و گرنگیدان به توانا مرۆییه‌كانیان تاكو بتوانن ڕۆڵی به‌رچاو بگێرن له به‌ره‌وپێشچوونی كۆمه‌ڵگه‌دا.
له پاڵ خوێندنی تیۆری، به‌شی ژمێریاری ساڵانه هه‌وڵده‌دات كه‌سانی شاره‌زا و پسپۆر له بواره‌كانی ژمێریاری و دارایی و ووردبینیدا بانگهێشت بكات بۆ پێشكه‌شكردنی وۆركشۆپ و كۆرسی ڕاهێنان به خوێندكاران به‌تایبه‌ت ده‌رباره‌ی ئه‌و پرۆگرامه ژمێریارانه‌ی كه له‌بازاردا كاری پێده‌كرێت.
سیستمی خوێندن په‌یره‌وكردنی (Bologna Process)ه، كه له به‌شێكی وڵاتانی ئه‌وروپا و جیهاندا په‌یره‌وده‌كرێت كه پشت بەسته سیستمی كۆكردنه‌وه‌ی (Credit)، شێوازی وانه ووتنه‌وه پشت ده‌به‌ستێت به چه‌ندین ڕێگه‌ی نوێ وه‌ك به‌كارهێنانی داتاشۆ، وایت بۆرد، نیشاندانی وێنه و كورته ڤیدیۆ و هۆكاره‌كانی تری فێركردن، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه به‌شی ژمێریاری هه‌وڵیداوه بۆ فێركردنی خوێندكاره‌كانی به شێوازی پراكتیكی تاكو ده‌رچووانی بتوانن شاره‌زایی باش په‌یدا بكه‌ن، دەرچووانی ئەم بەشە بە ناونیشانی (یاریدەدەری ژمێریار) دادەمەزرێن لە کەرتی گشتی دا.