مامۆستایه‌كی زانكۆی چه‌رموو به‌شداریكرد له كۆنفرانسی (ICET 2023)
ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕێكه‌وتی 2023/5/17 پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر. د. ئەرین ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د مامۆستا لە بەشی ئینگلیزی/ کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی چه‌رموو وەک پێشكه‌شكار بەشداریکرد لە سێهەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی بۆ پەروەردە و فێرکردن (ICET 2023) کە به ناونیشانی (فەراھەمکردنی پەروەردەیەکی پێگەیەنەر و سەرنجڕاکێش بۆ نەوەی Z و ئەلفا) ڕێكخرابوو.
ناوبراو بابەتێکی به ناونیشانی: دروستکردنی پۆلێکی نیمچە سەربەخۆ بەڵام داھێنەران، له كۆنفرانسه‌كه‌دا پێشكه‌شكرد.
ئامانج لە کۆنفرانسەكه بەشداریکردنە لە پێشخستنی پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن لە قوتابخانە و خوێندنگاکان و برەودانە بە ئاستی لێھاتوویی و شارەزایی مامۆستا لە کوردستان و عێراق، ھەروەھا کۆکردنەوەی مامۆستایانی ڕاھێنەر و شارەزایانی پەروەردەیی و سەرکردە پەروەردەییەکانی کۆمەڵگە لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی.، پێشکەشکردنی بابەتەکان بە سێ زمانی جیاواز (کوردی، عەرەبی، و ئینگلیزی) بوو .
کۆنفرانسەكه لە (40) پێشكه‌شكار پێكهاتبوو له (29) زانکۆ و پەیمانگە هه‌روه‌ها (39) دانیشتنی به شێوه‌ی ئۆنلاین بوو، (24) زانکۆی نیشتیمانی به‌شدارییان كردبوو زانكۆی چه‌رموو یه‌كێك بوو له زانكۆ به‌شداره‌كان ، زیاتر (1500) ئه‌كادیمی و (675) دامەزراوە لە (55) وڵاتانی جیاوازەوە بانگهێشتنی كۆنفرانسه‌كه كرابوون، كۆنفراسه‌كه ماوه‌ی دوو ڕۆژ ده‌خایه‌نێت.