له پێشبركێیه‌كی زانستییدا گروپێكی خوێندكارانی زانكۆی چه‌رموو پله‌ی یه‌كه‌م ده‌گرن
ئه‌كادیمای (IALD) به هاوكاری ده‌زگای ڕوانگه و زانكۆی كوردستان پێشبركێیه‌كی (دیبه‌ت)ی عه‌ره‌بی نێوده‌وڵه‌تی ڕێكخست، پێشبركێكه له سه‌ر ئاستی وڵاتانی كه‌نداو به‌ڕێوه‌ده‌چێت، قۆناغی یه‌كه‌م ماوه‌ی دوو ڕۆژی كه له زانكۆی سلێمانی ڕێكخرابوو.
له پێشبركێكه‌دا گروپێكی خوێندكارانی به‌شی عه‌ره‌بی/ كۆلێژی په‌روه‌رده له زانكۆی چه‌رموو توانی له سه‌ر ئاستی زانكۆكانی پارێزگای سلێمانی پله‌ی یه‌كه‌م بگرن و بگه‌نه قۆناغی چوارگۆشه‌ی زێرین، سه‌رۆك و ئه‌نجومه‌نی زانكۆی چه‌رموو ده‌ستخۆشی له پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر. د. هاوژین عه‌بدولخالق یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران و به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدان بۆ كار ده‌كه‌ن بۆ دياريكردن هه‌ڵبژاردنی گروپێكی به توانا تاكو به‌شداری پێشبركێكه بكه‌ن، هه‌روه‌ها سوپاس و ده‌ستخۆشی زۆریان هه‌بوو بۆ گروپی خوێندكارانی زانكۆی چه‌رموو هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتریان بۆ خوێندكاران ده‌خوازن.
گروپی خوێندكاره‌كان پێكهاتوون له:
1- الاء جومعه
2- سارا ساڵه‌ح
3- ئبتیسام عه‌لی
4- كاروان عاسی