له وه‌رزێكی نوێ‌دا به‌شی په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت زنجیره چالاكییه‌كی هونه‌ریی ئه‌نجامده‌دات
Directorate of Media
له وه‌رزێكی نوێ‌دا به‌شی په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت زنجیره چالاكییه‌كی هونه‌ریی ئه‌نجامده‌دات
ڕۆژی سێشه‌ممه ڕێكه‌وتی 2023/5/9 به‌شی په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت له كۆلێژی په‌روه‌رده/ زانكۆی چه‌رموو له وه‌رزێكی نوێ‌دا زنجیره چالاكییه‌كی هونه‌ریی ئه‌نجامده‌دات، ئه‌مرۆش له یه‌كه‌م چالاكییاندا توانیان فیلمێكی سینه‌مایی به ناونیشانی (حه‌وزی نه‌قاشی) نمایش بكه‌ن هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له خوێندكارانی كۆلێژه‌كان ئاماده‌ی چالاكییه‌كه بوون.
مامۆستای یاریده‌ده‌ر ئاوات که‌ریم (خوێندكاری دكتۆرا) ڕێكخه‌ری چالاكییه‌كه ڕاگه‌یاند ئامانج لەم کارە ناساندنی کێشەکانی کەسانی خاوەنپێداویستی تایبەت و کێشە پەروەردەییەکانە لە ڕێگەی فیلمەوە بە خوێندکاران بە مەبەستی وشیارکردنەوەیان، وتیشی فیلم ڕۆڵێکی گەورەی هەیە لە خێرا ناساندنی کێشەکان و گفتوگۆکردن دەربارەیان.
زنجیره چالاكییه هونه‌رییه‌كه‌ی به‌شی په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت به هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رێتی (چالاكییه هونه‌رییه‌كان و ڕاگه‌یاندن)ی زانكۆ و به‌ڕێوه‌به‌رێتی كتێبخانه‌ی ناوه‌ندیی زانكۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
فۆتۆ: ڕه‌وه‌ند جه‌مال