له سیمینارێكدا کەلتور و شارستانیی دێرینی چەمچەماڵ و دەوروبەری ڕوونكرایه‌وه
ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕێكه‌وتی 3-5-2023 به ئاماده‌بونی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر. د. كارزان ڕه‌فیق یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ و ڕاگری كۆلێژی كار و ژماره‌یه‌ك له خوێندكاران و فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان و به‌رێوه‌به‌ری به‌شێك له فه‌رمانگه كارگێڕییه‌كانی چه‌مچه‌ماڵ، بەڕێوەبەرێتی چالاکییە هونەرییەکان و ڕاگەیاندنی زانکۆی چەرموو سـیـمـیـنـارێـکی به ناونیشانی: کەلتور و شارستانیی دێرینی چەمچەماڵ و دەوروبەری لە بەڵگە شوێنەواری و دەقە مێخییەکاندا بۆ (پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر. د. دڵشاد زاموا مامۆستا لە بەشی شوێنەواری زانکۆی سلێمانی) ڕێکخست.
هیدایه‌ت جه‌مال به‌ڕێوه‌به‌ری بەڕێوەبەرێتی چالاکییە هونەرییەکان و ڕاگەیاندن وتی له سیمیناره‌كه‌دا به وردی تیشك خرایه سه‌ر کەلتور و شارستانیی دێرینی چەمچەماڵ و دەوروبەری، وتیشی به هۆی ئه‌وه‌ی سنوره‌كه خاوه‌نی چه‌ندین شوێنه‌واری دێرینه ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه نه‌ته‌وه‌ی كورد شارستانێتی تایه‌ت به خۆی هه‌بووه، ناوبراو وتیشی ئه‌نجامدانی ئه‌م جۆره چالاكییانه گرنگی خۆی هه‌یه بۆ خوێندكاران و فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایانی زانكۆی چه‌رموو تاكو زیاتر ئاشنا بكرێن به شارستانیی دێرینی چەمچەماڵ.
پاشان به گفتووگۆی ئاماده‌بووان كۆتایی به سیمیناره‌كه هات.
فۆتۆ: ڕه‌وه‌ند جه‌مال