كۆنفرانسی (ICET 2023) كۆتایی به كاره‌كانی هێنا
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ڕێكه‌وتی 2023/5/18 سێیەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی بۆ پەروەردە و فێرکردن (ICET 2023) كۆتایی بە كاره‌كانی هێنا، له كۆنفراسه‌كه‌دا مامۆستایانی زانكۆی چه‌رموو ڕۆڵێكی به‌رچاویان هه‌بوو له ڕێگه‌ی پێشكه‌شكردنی باسه‌كانیانه‌وه ، دواتر سوپاسنامه پێشكه‌شی سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رموو كرا.
مامۆستا ئاكام ڕه‌شید (خوێندكاری دكتۆرا) له به‌شی ئینگلیزی/ كۆلێژی په‌روه‌رده، به‌شداربووی كۆنفراسه‌كه ڕایگه‌یاند پێشووتر وه‌ك نوێنه‌ری زانكۆی چه‌رموو به‌شداربووین له دوو ۆوركشۆپ كه تایبه‌ت كرابوو به (نەوەی Z و ئەلفا سەرنجیان کەمترە و زیاتر تووشی خەمۆکی ئەبن) وتیشی دواتر سوپاسنامه پێشكه‌شی سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رموو و مامۆستایانی به‌شدابووی كۆنفراسه‌كه كرا.
کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی بۆ پەروەردە و فێرکردن (ICET) چالاکییەکی پەروەردەییە کە لەلایەن قوتابخانەکانـی "سـتیرلینگ" Schools Stirling ەوە ڕێکدەخرێت بە هەماهەنگی زانکـۆی کامربیـج - Cambridge University Press & Assessment ،سـیتی ئەنـد گیڵـدز - Guilds & City ،جێمـس بـۆ پـەروەردە - GEMS Education و ئەکادیمیـای مامۆستایانی بەریتانی UK Teachers Academy. ئامانجـی کۆنفڕانسـەکە بەشـداریکردنە لـە پێشخسـتنی پرۆسـەی پـەروەردە و فێرکـردن لـە قوتابخانـە و خوێندنـگاکان و، بـرەودانە بـە ئاسـتی لێهاتوویـی و شـارەزایی مامۆسـتا.