كۆلێژی په‌روه‌رده: وۆركشۆپێك به ناونیشانی (ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردی شانازی نه‌ته‌وه‌یه‌ك) به‌ڕێوه‌چوو
ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕێكه‌وتی 2023/5/10 به ئاماده‌بونی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر. د. هاوژین عه‌بدولخالق یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رموو بۆ كاروباری خوێندكاران و ڕاگری كۆلێژه‌كان و خوێندكاران و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و ڕۆشنبیران، به‌شی كوردی له كۆلێژی په‌روه‌رده وۆركشۆپێكی به ناونیشانی: ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردی شانازی نه‌ته‌وه‌یه‌ك، بۆ (پ. د. محەمەد دلێر) و (پ. د. فەرەیدوون عەبدول بەرزنجی) رێكخست.
له وته‌یه‌كدا پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر. د. سامان عیزه‌دین ڕاگری كۆلێژی په‌روه‌رده به‌خێرهاتنی میوانه‌كانی كرد و ده‌ستخۆشی هه‌بوو بۆ به‌شی كوردی و ڕێكخه‌رانی وۆركشۆپه.
دكتۆر ئاسۆ عومەر سەرۆکی بەشی کوردیی ڕایگه‌یاند ئامانج لە ئەنجامدانی ئەم چاکییە ئاشناکردنی خوێندکاران و مامۆستایانی زانکۆ بوو بە ڕۆڵ و پێگە و گرنگی ڕۆژنامەگەری کوردی و ڕۆڵی لە ناساندنی شوناسی نەتەوەیی و بەرزکردنەوەی ئاستی ڕۆشنبیریی و فەرهەنگ و کولتووری کوردی‌دا هەروەها خستنەڕووی ئاستەنگەکانی بەردەم ڕۆژنامەگەری کوردی لە سەردەمی ئێستاماندا.
پاشان به گفتوگۆی ئاماده‌بووان كۆتایی به وۆركشۆپه‌كه هات.
فۆتۆ: وه‌هاب ئه‌حمه‌د