كۆلێژی په‌روه‌رده: شانۆی شا هێنری و شەش هاوسەرەکەی نمایشكرا
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ڕێكه‌وتی 2023/5/18 به ئاماده‌بونی سه‌رۆكی به‌شی ئینگلیزی/ به‌یانیان و نوێنه‌ری گشتی مامۆستایان و ژماره‌یه‌ك له خوێندكاران و مامۆستایان، له چالاكییه‌كی ئه‌كادیمیدا شانۆی (شا هێنری و شەش هاوسەرەکەی) نمایشكرا، كه له‌لایه‌ن خوێندكارانی (سمیسته‌ری چوار)ی به‌شی ئینگلیزی/ كۆلێژی په‌روه‌رده‌وه ئاماده‌كرابوو.
یادگار فایه‌ق مامۆستای وانه‌ی دراما له به‌شی ئینگلیزی و سه‌رپه‌رشتیاری چالاكییه‌كه وتی نمایشەکە تایبەت بوو بە چیرۆکی شه‌ش هاوسەرەکەی شا هێنریی هەشتەم کە هەر یەک لەم هاوسەرانەی لە پێناو بەرژەوەندییەکی دیاریکراوی دەسەڵاتەکەیدا هەڵیبژاردبوو، پاشان یان لێیان جیابۆتەوە، یاخود لە سێدارەی داون.
ئاماده‌بووانیش ده‌ستخۆششیان هه‌بوو بۆ سه‌رپه‌رشتار و خوێندكاره‌كانی سمیسته‌ری چوار.