خوێندكارانی به‌شی ژمێریاری "سوپاس و پێ‌زانین" پێشكه‌شی مامۆستاكانیان ده‌كه‌ن
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕێكه‌وتی 2023/6/11 ژماره‌یه‌ك خوێندكاری قۆناغی چواره‌می به‌شی ژمێریاری سه‌ردانی ڕاگرایه‌تی (كۆلێژی كار)یان كرد، له‌لایه‌ن پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر. د. هونه‌ر ئه‌مین ڕاگری كۆلێژه‌وه پێشوازیان لێكرا پاشان خوێندكاره‌كان سوپاس و پێزانینیان به‌خشییه سه‌رۆك و مامۆستایانی به‌شی ژمێریاری.
(ئیكرام سه‌لام) خوێندكاری قۆناغی چوار له به‌شی ژمێریاری وتی به‌هۆی ئه‌و ئه‌زموونه‌ی له‌و مامۆستایانه‌وه وه‌رمانگرتووه كه هۆكاربوون بۆ ئه‌وه‌ی ببین به كه‌سێكی شاره‌زا له بواری ژمێریاریدا، به‌ئه‌ركی خۆمان زانیوه سوپاسنامه پێشكه‌شی مامۆستاكانمان بكه‌ین چونكه هانده‌ربوون بۆ ئه‌وه‌ی له بواره‌كه‌ی خۆماندا پێشبكه‌وین.
مامۆستای یاریده‌ده‌ر (هادی محه‌مه‌د) سه‌رۆكی به‌شی ژمێریاری ڕایگه‌یاند ئه‌م كاره‌ی ئه‌مڕۆی خوێندكاره‌كانمان وامان لێده‌كات له ئاینده‌دا به گروتینێكی زیاتر و شێوازێكی باشتره‌وه خزمه‌تی خوێندكاران بكه‌ین .
به‌شی ژمێریاری له كۆلێژی كار له ساڵی خوێندنی (2015-2016)ه‌وه دامه‌زراوه، هه‌روه‌ها یه‌كێكه له به‌شه سه‌ره‌كییه‌كانی كۆلێژی كار، ئامانجی به‌شه‌كه‌ش په‌ره‌پێدانی خوێندنه به شێوه‌یه‌كی مۆدێرن.
فۆتۆ: وه‌هاب ئه‌حمه‌د