كۆلێژی زانست: سیمینارێكی بۆ دكتۆر "ڕۆژین کەمال" ڕێكخست
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕێكه‌وتی 16-4-2023 به ئاماده‌بوونی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر. د. هه‌ڵه‌ت ڕه‌شید سه‌رۆكی زانكۆ و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ و مامۆستایان، كۆلێژی زانست سیمینارێكی زانستیی به ناونیشانی: ناساندنێک بۆ بەدەستهێنانی گرانت و فەند، بۆ دكتۆر (ڕۆژین کەمال) مامۆستا و توێژەر لە دەستەی کوردستانی بۆ (دیراساتی ستراتیژی و توێژینەوەی زانستی) و هاوبەڕێوەبەری تۆڕی نەهرەین ڕێكخست.
له سیمیناره‌كه چۆنێتی بەدەستهێنانی یارمەتییەکان و کۆکردنەوەی پارە بۆ ستافی ئەکادیمی و هەروەها بۆ زانکۆ ڕوونكرایه‌وه پاشان باس لە چۆنێتی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ یارمەتییەکان و دەستەبەرکردنی بودجەی توێژینەوە كرد وەک بەشێکی سەرەکی لە ئەنجامدانی توێژینەوە و پەرەپێدانی پڕۆژە.
فۆتۆ: وه‌هاب ئه‌حمه‌د