كۆلێژی زانست سیمینارێكی به ناونیشانی (ئەتەکێت لە شوێنی کاردا) ڕێكخست
ڕۆژی دووشه‌ممه ڕێكه‌وتی 2023/5/15 به ئاماده‌بونی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر. د. هاوژین عه‌بدولخالق یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران و ڕاگری كۆلێژی زانست و راگری كۆلێژی كار و ڕاگری سه‌نته‌ری چه‌رموو و نوێنه‌ری گشتی مامۆستایان و ژماره‌یه‌ك له خوێندكاران و فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان و ڕۆشنبیران، ڕاگرایه‌تی كۆلێژی زانست سیمینارێكی به ناونیشانی: ئه‌ته‌كێت له شوێنی كاردا، بۆ مامۆستا عه‌باس جومعه له په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی سلێمانی/ زانكۆی پۆلیته‌كنكی سلێمانی ڕێكخست.
پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر. د. بڕیار ئه‌حمه‌د و ڕاگری كۆلێژی زانست ڕایگه‌یاند چالاكییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ هەوڵێک بوو بۆ ئاشناکردنی زیاتری مامۆستایان و کارمەندانی زانکۆ و کۆلێژه‌كان بۆ مامەڵەکردن لە هەر چوارچێوەیەکدا بە ڕێزەوە و بە شێوەیەکی گونجاو لەگەڵ کەسانی دیکەدا، وتیشی بە زانینی خوێندنەوەی ئاماژە کۆمەڵایەتییەکان و پەیوەندیکردن بە شێوەیەکی کاریگەر کەسانی دەوروبەرمان دەخەینە ئاسوودەیی تاكو پەیوەندییە مانادارەکان پەروەردە بكرێت و کەشێکی ئاسوودە و ئارام دروست بكه‌ین لە ناو زانکۆ و کۆلێژه‌كان.
ئامانج لە سیمیناری (ئەتەکێت لە شوێنی کاردا) بریتی بوو لە ناساندنی شێوازەکانی ئەتەکێت بۆ مامۆستایان و کارمەندانی کۆلێژه‌كان و شێوازی پۆشینی جلوبەرگ و هونەر و ئەتەکێتی مامەڵەکردن لە گەڵ دەوروبەردا.
فۆتۆ: ڕه‌وه‌ند جه‌مال