كه‌یسی جینۆسایدی هه‌ڵه‌بجه به دۆكۆمێنت ده‌كرێت
سەنتەری توێژینەوەی زانکۆی چەرموو بۆ تاوانەکانی ئەنفال و جینۆساید له‌وه‌رزێكی نوێی كاركردنیدا كار له سه‌ر كه‌یسی جینۆسایدی هه‌ڵه‌بجه ده‌كات، هه‌ر بۆیه له ڕێگه‌ی تیمێكی سه‌نته‌ره‌كه‌وه وته‌ی شاهیدحاڵه‌كان وه‌رده‌گرن و داتا و زانیارییه‌كانی ئه‌و كه‌یسه به دۆكۆمێنت ده‌كه‌ن.
به دۆكۆمێنتكردنی كه‌یسه‌كانی ئه‌نفال و جینۆسایدی گه‌لی كورد گرنگی خۆی ده‌بێت كه له ئاینده‌دا توێژه‌ران ده‌توانن بۆ توێژینه‌وه‌كانیان سودی لێ ببینن.