كه‌سایه‌تییه‌كی شاری چه‌مچه‌ماڵ ئێواره‌خوانێكی بۆ خوێندكارانی به‌شه‌ناوخۆییه‌كان ڕێكخست
ڕۆژی سێشه‌ممه ڕێكه‌وتی 11-4-2023 به ئاماده‌بوونی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر. د. هه‌ڵه‌ت ڕه‌شید سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رموو، خێرخواز و كه‌سایه‌تی شاری چه‌مچه‌ماڵ (سواره كوێخا موعته‌سه‌م) ئێواره‌خوانێكی بۆ خوێندكارانی به‌شه‌ناوخۆییه‌كانی كوڕان ڕێكخست.
هه‌رێم عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رێتی به‌شه‌ناوخۆییه‌كانی زانكۆی چه‌رموو وتی سوپاس و ده‌ستخۆشیمان هه‌یه بۆ كه‌سایه‌تی شاری چه‌مچه‌ماڵ (سواره كوێخا موعته‌سه‌م) كه توانی ئێواره‌خوانێك بۆ خوێندكارانی به‌شه‌ناوخۆییه‌كانی كوڕان ڕێكبخات.
له مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزی ئه‌مساڵدا ژماره‌یه‌ك له خێرخواز و كه‌سایه‌تی و ڕێكخراو توانییانه خزمه‌ت به خوێندكارانی به‌شه‌ناوخۆییه‌كان بكه‌ن.
فۆتۆ: هیدایه‌ت جه‌مال