كه‌سایه‌تی شاری چه‌مچه‌ماڵ (سواره كوێخا موعته‌سه‌م) ئێواره‌خوانێكی بۆ خوێندكارانی به‌شه‌ناوخۆییه‌كان ڕێكخست
ڕۆژی دووشه‌ممه ڕێكه‌وتی 10-4-2023 به ئاماده‌بوونی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر. د. هاوژین عه‌بدولخالق یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رموو بۆ كاروباری خوێندكاران و ڕاگری كۆلێژی په‌روه‌رده و ڕاگری كۆلێژی زانست، خێرخواز و كه‌سایه‌تی شاری چه‌مچه‌ماڵ (سواره كوێخا موعته‌سه‌م) ئێواره‌خوانێكی بۆ خوێندكارانی به‌شه‌ناوخۆییه‌كانی (كچان) ڕێكخست.
هه‌رێم عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رێتی به‌شه‌ناوخۆییه‌كانی زانكۆی چه‌رموو وتی ده‌ستخۆشی له خێرخواز و كه‌سایه‌تی شاری چه‌مچه‌ماڵ (سواره كوێخا موعته‌سه‌م) ده‌كه‌ین كه ئه‌مڕۆ توانی ئێواره‌خوانێك بۆ خوێندكارانی به‌شه‌ناوخۆییه‌كانی كچان رێكبخات، ناوبراو وتیشی سبه‌ی له‌لایه‌ن هه‌مان خێرخوازه‌وه ئێواره‌خوانێك بۆ خوێندكارانی به‌شه‌ناوخۆییه‌كانی كۆڕان ڕێكده‌خرێت.
ساڵانه له مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزدا، خێرخواز و كه‌سایه‌تی شاری چه‌مچه‌ماڵ (سواره كوێخا موعته‌سه‌م) ئیواره‌خوان بۆ خوێندكارانی به‌شه‌ناوخۆییه‌كان ڕێكده‌خات.
فۆتۆ: هیدایه‌ت جه‌مال