قائیمقامی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ و وه‌فدێكی کۆمپانیای کرسنت پترۆلیۆم/ دانەغاز سه‌ردانی زانكۆی چه‌رموویان كرد
ڕۆژی پێنجشه‌مه ڕێكه‌وتی 2023/10/12 پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر. د. ئه‌یوب خه‌سره‌و یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رموو پێشوازیكرد له ڕه‌مه‌ک ڕه‌مه‌زان قائیمقامی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ و وه‌فدێكی کۆمپانیای کرسنت پترۆلیۆم/ دانەغاز كه پێكهاتبوون له ئۆلیگ بزالیف/ بەڕێوه‌بەری چالاکی و پەیوەندییه‌کان لە ئۆفیسی هەولێر، بێساران نەقشبەندی/ بەڕێوه‌بەری چالاکی و پەیوەندییه‌كان لە کێڵگەی کۆرمۆر.
له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا كه به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌رچاوه‌مرۆییه‌كانی زانكۆ ئاماده‌ی بوو، یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی سه‌رۆكی زانكۆ سوپاس و ده‌ستخۆشی هه‌بوو بۆ کۆمپانیای کرسنت پترۆلیۆم/ دانەغاز و قائیمقامی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ كه هه‌میشه له هه‌وڵدان بۆ خزمه‌تكردنی زانكۆی چه‌رموو.
له ئێستا کۆمپانیای کرسنت پترۆلیۆم/ دانەغاز چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی گرنگ له كه‌مپی بناری بانی مه‌قان جێبه‌جێده‌كات كه سودی زۆری ده‌بێت بۆ زانكۆ.
فۆتۆ: توانا هادی