قائیمقامی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ ئێواره‌خوانێكی بۆ خوێندكارانی زانكۆی چه‌رموو ڕێكخست
ڕۆژی دووشه‌ممه ڕێكه‌وتی 17-4-2023 به ئاماده‌بوونی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر. د. هه‌ڵه‌ت ڕه‌شید سه‌رۆكی زانكۆ و یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆ و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شێك له فه‌رمانگه‌كانی چه‌مچه‌ماڵ، ڕه‌مك ڕه‌مه‌زان قائیمقامی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ ئێواره‌خوانێكی بۆ خوێندكارانی به‌شه‌ناوخۆییه‌كانی(كچان، كوڕان) زانكۆی چه‌رموو ڕێكخست.
هه‌رێم عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شه‌ناوخۆییه‌كانی زانكۆی چه‌رموو، وتی ده‌ستخۆشی و سوپاس و پێزانینمان هه‌یه بۆ ڕه‌مك ڕه‌مه‌زان قائیمقامی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ كه هه‌میشه هاوكار و خه‌مخۆری خوێندكارانی به‌شه‌ناوخۆیییه‌كان بووه.
سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ ده‌ستخۆشییان هه‌یه بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سایه‌تی و ڕێكخراو و خێرخوازانه‌ی كه له مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزدا خزمه‌تی خوێندكارانیان كردووه.
فۆتۆ: هیدایه‌ت جه‌مال