سەنتەری ڕاهێنانی پێداگۆجی زانكۆی چهرموو خولی شەشەمی پێداگۆجی ڕاگهیاند
سەنتەری ڕاهێنانی پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئەكادیمی لە زانكۆی چەرموو خولی شەشەمی پێداگۆجی ڕادەگەیەنێت، بۆ ئەم مەبەستەش سەرجەم هەڵگرانی بڕوانامەی دكتۆرا و ماستەر ئاگادار دەكەینەوە، ئەوانەی خوازیاری بەدەستهێنانی نازناوی زانستین دەتوانن لە ڕێكهوتی (2023/7/6) تا ڕێكەوتی (2023/7/20) ناو تۆمار بکەن.
مەرجەكانی پێشكەشكردن:
1- بوونی بڕوانامەی ئەكادیمی ماستەر یان دكتۆرا:
أ- ئەگەر پێشکەشکار بڕوانامەکەی لە ناوەوەی وڵات بەدەست هێنابێت، پێویستە فەرمانی زانکۆیی بەخشینی بڕوانامەی لەلایەن زانکۆکەیەوە بۆ دەرچووبێت.
ب- بۆ ئەو بەڕێزانەی كە لەدەرەوەی وڵات خوێندویانە پێویستە بڕیاری یەكسانكردنی بڕوانامەیان هەبێت، هەر كەسێك بڕوانامەكەی لە پڕۆسەی یەكسانكردندایە، پێویستە پشتگیریەك لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بەڕێوەبەرایەتی یەكسانكردنی بڕوانامەكان، بهێنێت و ئامادەی بكات.
2- مەرجە پێشكەشكار نمرەی (5)پێنجی لە تاقیكردنەوەی توانستی زمانی ئینگلیزی ئایەڵسAcademic) (IELTS )یاخود هاوتاكانی لە (TOEFL-IBT, TOEFL-PBT, PTE) یاخود بڕوانامەی توانستی زمانی ئینگلیزی لە سەنتەرەكانی زمانی زانكۆ حکومیەکان کە لە سەرەتای ساڵی 2019 بە شێوازی نوێ کراوەتەوە و تاکو ئێستا بەردەوامە بەدەستهێنابێت بەپێی ئەو ئاستەی كە وەزارەتی خوێندنی باڵا پەسەندی كردووە بەرامبەر (5)پێنجی ئایەڵسی ئەکادیمی. مەرجە بڕوانامەکە لە کاتی پێشکەشکردن بۆ خولەکە سێ ساڵی بەسەردا تێپەڕنەبووبێت.
ڕێگاکانی پێشكەشكردن:
1- ئامادەكردنی ئەم دۆكیومێنتانەی خوارەوە:
ــ یڕوانامەی دكتۆرا یاخود ماستەر، ئەوانەی لە دەرەوەی وڵات خوێندوویانە مەرجە بڕیاری یەكسانكردنی بڕوانامە یاخود پشتگیری یەكسانكردنی بڕوانامەیان هەبێت (هێنانی پشتگیری لە بەڕێوەبەرایەتی یەكسانكردنی بڕوانامەكان تەنها بۆ ئەو كەسانەیە كە لە ئێستادا بڕوانامەكانیان لە پڕۆسەی یەكسانكردندایە).
ــ بڕوانامەی توانستی زمانی ئینگلیزی بەو جۆرەی لەسەرەوە ئاماژەی پێكراوە.
ــ ئەو بەشداربوانەی كە لەسەر میلاكی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستین مەرجە نوسراوی فەرمی لارینەبوون لە شوێنی كارەكەیانەوە بهێن.
ــ كۆپیەكی ڕەنگاوڕەنگی پاسپۆرت.
2- بۆ پڕكردنەوەی فۆڕمی پێشكەشكردن کرته لهم بەستەرە بكه:
تێبینی
1- خولەکە لە ناو کەمپی زانکۆی چەرموو دەبێت، هەفتەی دوو ڕۆژ.
2- بۆ زانیاری زیاتر تکایە سەردانی سەنتەری پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئەکادیمی بکەن لەناو بینای سەنتەری چەرموو بۆ توێژینەوە و ڕاهێنان یان ئیمێڵ بنێرن بۆ: pedagogy.center@charmouniversity.org
یان پهیوهندی بهم ژماره مۆبایلهوه بكهن (07518840979)