سوپاس و پێ‌زانین پێشكه‌شی ڕاگه‌یاندنكارانی زانكۆی چه‌رموو كرا
ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕێكه‌وتی 2023/6/14 پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر. د. هه‌ڵه‌ت ڕه‌شید سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رموو پێشوازیكرد له به‌ڕێوه‌به‌ر و ستافی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كانی چه‌مچه‌ماڵ، دواتر له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگه‌وه سوپاس و پێ‌زانین پێشكه‌شی به‌ڕێوه‌به‌ر ي ستافی به‌ڕێوه‌به‌رێتی چالاكییه‌هونه‌رییه‌كان و ڕاگه‌یاندنی زانكۆی چه‌رموو كرا، له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا كه یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ ئاماده‌ی بوو گفتوگۆ كرا ده‌رباره‌ی چه‌ند كارێكی هونه‌ری.
مامۆستا دارا عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كانی چه‌مچه‌ماڵ ڕایگه‌یاند به‌ڕێوه‌به‌ر و ستافی به‌ڕێوه‌به‌رێتی چالاكییه‌هونه‌رییه‌كان و ڕاگه‌یاندنی زانكۆی چه‌رموو هه‌میشه خونه‌ویستانه توانیویانه خزمه‌تی په‌یمانگه‌كه‌مان بكه‌ن به تایبه‌تی له كاتی فێستیڤاڵی ساڵانه و پێشه‌نگاكاندا، وتیشی جێگه‌ی ده‌ستخۆشییه ده‌بینین ڕۆماڵی كاره‌كانی زانكۆ له‌لایه‌ن ستافێكی پرۆفیشناڵه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له به‌رامبه‌ردا به‌ڕێوه‌به‌ر و ستافی به‌ڕێوه‌به‌رێتی چالاكییه‌هونه‌رییه‌كان و ڕاگه‌یاندنی زانكۆی چه‌رموو ده‌ستخۆشییان هه‌بوو بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كانی چه‌مچه‌ماڵ كه ڕێز له ماندووبوونیان ده‌گرن.
فۆتۆ: وه‌هاب ئه‌حمه‌د & ڕه‌وه‌ند جه‌مال