سوپاس نامه به‌خشرایه مامۆستایانی به‌شی په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕێكه‌وتی 2023/7/2 پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر. د. هه‌ڵه‌ت ڕه‌شید سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رموو پێشوازیكرد له مامۆستا عه‌بدوڵڵا حمه كاكه‌ڕه‌ش به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی چه‌مچه‌ماڵ، له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا كه یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی ئاماده‌یبوو گفتوگۆكرا ده‌رباره‌ی كاری هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوولا تاكو بتوانرێت ڕه‌وشی خوێندن له شاری چه‌مچه‌ماڵ زیاتر به‌ره‌وپێشبچێت.
پاشان له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی چه‌مچه‌ماڵه‌وه سوپاس نامه به‌خشرایه سه‌رۆك و ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانی به‌شی په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت كه له ماوه‌ی ڕابردوودا توانییان زنجیره ۆركشۆپێك بۆ مامۆستایانی سنوری به‌ڕێوه‌به‌رێتی په‌روه‌رده‌ی چه‌مچه‌ماڵ ئه‌نجامبده‌ن.
مامۆستایانی به‌شی په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت له كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی/ زانكۆی چه‌رموو، ساڵانه وه‌رزێك تایبه‌ت ده‌كه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی ۆوركشۆپی ئه‌كادیمی بۆ مامۆستایانی سنوری به‌ڕێوه‌به‌رێتی په‌روه‌رده‌ی چه‌مچه‌ماڵ.
فۆتۆ: ڕه‌وه‌ند جه‌مال