سه‌نته‌ری چه‌رموو: سیمپۆزیۆمێكی زانستیی تایبه‌ت به نه‌خۆشی کۆلێرا لە هەرێمی کوردستان به‌ڕێوه‌چوو
ڕۆژی دووشه‌ممه ڕێكه‌وتی 2023/5/8 به ئاماده‌بونی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر. د. هه‌ڵه‌ت ڕه‌شید سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رموو و یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆ و ڕاگری كۆلێژی كار و ڕاگری سه‌نته‌ری چه‌رموو و ژماره‌یه‌ك له خوێندكاران و مامۆستایان، سه‌نته‌ری چه‌رموو بۆ توێژینه‌وه و ڕاهێنان و ڕاوێژكاری سیمپۆزیۆمێكی زانستیی به ناونیشانی (نه‌خۆشی کۆلێرا لە هەرێمی کوردستان) ڕێكخست، له وته‌ویه‌كدا سه‌رۆكی زانكۆش ده‌ستخۆشی هه‌بوو بۆ ڕێكخه‌رانی سیمپۆزیۆمه‌كه.
پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر. د. كارزان ڕه‌فیق یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا ڕایگه‌یاند زانکۆی چەرموو هەمیشە بە ئەرکی زانستی خۆی زانیوە کە خزمەت بە کۆمەڵگه بکات لە بوارە جیاوازەکاندا، وتیشی ئامانج لە ئەنجامدانی سیمپۆزیۆمێكی تایبەت بە نەخۆشی کۆلێرا بۆ ئه‌وه بوو تاكو بە شیوەیەکی زانستیی هەماهه‌نگی بکرێت لە نیوان دەزگا ئەکادیمییەکان و کەرتی تەندروستی بۆ بنەبڕکردن یاخود کەمکردنەوەی کاریگەریییەکانی نەخۆشی کۆلێرا لە هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای توێزینەوەی زانستیی.
پێشكه‌شكاران:
1- پ. ی. د. کارزان ڕه‌فیق، ناونیشانی باس: ناساندنی کۆلێرا و ئاوڕدانەوە لە مێژووی کۆلێرا لە هەرێمی کوردستان.
2- د. عیماد جەلیل ، ناونیشانی باس: شیکاری تاقیگەیی بۆ نەخۆشی کۆلێرا لە کەرتی تەندروستی کوردستان.
3- پ.ی.د. دانا خدر، ناونیشانی باس: توێژینەوەکی زانستیی لەبارەی نەخۆشی کۆلێرا لە پارێزگای سلێمانی لە ساڵی2022.
4- د. نەجمەدین ئه‌حمه‌د، ناونیشانی باس: ڕۆڵی WHO لە ڕووبەڕووبوونەوەی نەخۆشییە گوازراوەکان بۆ نمونە کۆلێرا لە پارێزگای سلێمانی.
5- د. عوسمان ڕه‌سوڵ ، ناونیشانی باس: ڕێکاری کۆنترۆڵکردن و خۆپارێزی نەخۆشی کۆلێرا لە کەرتی تەندروستی کوردستان.
له كۆتاییدا سوپاس و پێ‌زانین پێشكه‌شی پێشكه‌شاره‌كان كرا.
فۆتۆ: ڕه‌وه‌ند جه‌مال