سه‌نته‌ری كۆمپیوته‌ر وۆركشۆپێكی بۆ فه‌رمانبه‌ران ڕێكخست
ڕۆژی سێشه‌ممه ڕێكه‌وتی 11-4-2023 سه‌نته‌ری كۆمپیوته‌ر له سه‌نته‌ری چه‌رموو بۆ توێژینه‌وه و ڕاهێنان و ڕاوێژكاری، وۆركشۆپێكی به ناونیشانی (ڕۆڵی ته‌كنه‌لۆژیا له به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری كارگێری)دا، بۆ م. ی. هه‌تاو جه‌لال بڕیارده‌ری سه‌نته‌ری كۆمپیوته‌ر ڕێكخست.
وۆركشۆپه‌كه بۆ زیاتر ئاشناكردنی فه‌رمانبه‌ران بوو تاكو بتوانن كاروباره كارگێڕییه‌كان به باشی به‌ڕێوه‌ببه‌ن،دواتر له لایه‌ن پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر. د. دانا خدر سابر ڕاگری سه‌نته‌ری چه‌رموو بۆ توێژینه‌وه و ڕاهێنان و ڕاوێژكاری، بڕوانامه‌ی به‌شداربوون به‌خشرایه فه‌رمانبه‌ران.
فۆتۆ: ڕه‌وه‌ند جه‌مال