سه‌نته‌ری كۆمپیوته‌ر خولێكی ڕاهێنانی بۆ توێژه‌ران كرده‌وه
Directorate of Media
سه‌نته‌ری كۆمپیوته‌ر خولێكی ڕاهێنانی بۆ توێژه‌ران كرده‌وه
ڕۆژی دووشه‌ممه ڕێكه‌وتی 2023/9/18 به ئاماده‌بوونی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر. د. دانا خدر ڕاگری سه‌نته‌ری چه‌رموو بۆ (توێژینه‌وه و ڕاهێنان و ڕاوێژكار) و ژماره‌یه‌ك له مامۆستایان، سه‌نته‌ری كۆمپیوته‌ر خولێكی ڕاهێنانی تایبه‌ت به توێژه‌ران كرده‌وه له خوله‌كه‌دا توێژه‌ران زیاتر ئاشناده‌كرێن به به‌رنامه‌ی (SPSS) كه بۆ شیكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانی توێژینه‌وه سودی ده‌بێت.
خوله‌كه له‌لایه‌ن مامۆستایانی یاریده‌ده‌ر (له‌نجه عاسی، هێژامحه‌مه‌د) له كۆلێژی كار به‌ڕێوه‌ده‌برێت و ماوه‌ی سێ ڕۆژ ده‌خایه‌نێت، له كۆتاییدا بڕوانامه پێشكه‌شی به‌شداربووان ده‌كرێت.
فۆتۆ: وه‌هاب ئه‌حمه‌د