سه‌نته‌ری كار: وۆركشۆپێك ده‌رباره‌ی دەستپێشخەری كار به‌ڕێوه‌چوو
ڕۆژی سێشه‌ممه ڕێكه‌وتی 2023/8/8 ڕێكخراوی (GIZ)ی ئەڵمانی وۆركشۆپێكی ده‌رباره‌ی دەستپێشخەری كار بۆ خوێندكارانی زانكۆ رێكخست، مامۆستا یاریده‌ده‌ر پشتیوان فازڵ سدیق ڕاهێنه‌ری (TOT) و مامۆستا له به‌شی كارگێڕی كار/ كۆلێژی كار ـ زانكۆی چه‌رموو، به‌شێوه‌ی ئۆنلاین به‌شداریكرد له وۆركشۆپه‌كه‌دا.
بڕیاریشه له كۆتایی مانگی ئه‌یلولدا سه‌نته‌ری كاری زانكۆی چه‌رموو وۆركشۆپێك بۆ خوێندكارانی زانكۆی چەرمو ڕێكبخات، ده‌رباره‌ی چۆنێتی دەستپێشخەری كار و پێشكەشكردنی بیرۆكەی كاری بازرگانی تایبەت بە خۆیان لە دوای دەرچونیان.