سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رموو پێشوازیكرد له سه‌رۆكی زانكۆی كه‌رخی زانستی
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕێكه‌وتی (2023/11/12) دكتۆر هه‌ڵه‌ت ڕه‌شید سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رموو پێشوازیكرد له پرۆفیسۆر. د. سامر عه‌بدولئه‌میر سه‌رۆكی زانكۆی كه‌رخی زانستی، له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا كه ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆی چه‌رموو و ستافێكی ئه‌كادیمی زانكۆی كه‌رخ ئاماده‌یبوون چه‌ند ته‌وه‌رێک گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا.
ئه‌نجامدانی سیمیناری زانستی و خولی ڕاهێنان و وۆركشۆپ و كۆنفرانسی زانستی گفتوگۆی له باره‌وه كرا، كه بڕیاره له ئاینده‌دا چه‌ندین كاری هاوبه‌ش له نێوان هه‌ردوولادا ئه‌نجامبدرێت.
له كۆتاییدا یاداشتێكی لێکتێگەشتن لە نێوان زانکۆی چەرموو و زانكۆی كه‌رخی زانستی واژوكرا.