سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رموو پێشوازیكرد له سه‌رۆكی كۆلێژی زانكۆیی گۆیژه
Directorate of Media
سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رموو پێشوازیكرد له سه‌رۆكی كۆلێژی زانكۆیی گۆیژه
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕێكه‌وتی (2023/11/19) دكتۆر هه‌ڵه‌ت ڕه‌شید سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رموو پێشوازیكرد له پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر. د. ئالان ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكی كۆلێژی زانكۆیی گۆیژه، له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا گفتوگۆ كرا ده‌رباره‌ی كاره زانستییه‌كانی هه‌ردوو زانكۆ.
به مه‌به‌ستی زیاتر به‌ره‌وپێشچوونی ڕه‌وتی خوێندن، یاداشتێكی لێکتێگەشتن له نێوان زانكۆی چه‌رموو و كۆلێژی زانكۆیی گۆیژه واژوكرا، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هه‌ماهه‌نگیه‌كی گونجاو تاكو بتواترێت سیمیناری زانستی و خولی ڕاهێنان و وۆركشۆپ و كۆنفرانسی زانستی به‌ڕێوه‌بچێت.
زانكۆی چه‌رموو له ماوه‌ی ساڵێكدا زنجیره لێکتێگەشتنێكی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك زانكۆی باوه‌ڕ پێكراو واژو كردوه.
وێنه: وه‌هاب ئه‌حمه‌د