سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رموو پێشوازیكرد له تیمێكی کۆمپانیای کرسنت پترۆلیۆم/ دانەغاز
ڕۆژی یه‌كشه‌مه ڕێكه‌وتی 2023/12/10 دكتۆر هه‌ڵه‌ت ڕه‌شید سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رموو پێشوازیكرد له تیمێكی کۆمپانیای کرسنت پترۆلیۆم/ دانەغاز.
بە هەماهەنگی و لە سەر ڕێنمایی وەزارەتی سامانە سروستییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کۆمپانیای کرسنت پترۆلیۆم/ دانەغاز توانیان سیسته‌می سێرڤه‌ره‌كانی (HP Blade Center) و سیسته‌می هه‌ڵگرتنی لاوه‌كی (Net App) ببەخشن بە زانكۆی چه‌رموو.
له وته‌یه‌كدا سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رموو سوپاسی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان و کۆمپانیای ناوبراوی كرد کە هاوكارییه‌كانیان به‌رده‌وامه بۆ زانكۆی چه‌رموو، بڕیاریشه له ئاینده‌دا بەپێی توانا بەردەوامبن لە هاوکاری زانکۆ بەتایبەت لەبواری راهێنان و گەشەپێدانی تواناکانی خوێندکاران .
وێنە/ هیمداد وەلی