سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رموو پێشوازیكرد له تیمێكی فه‌رمانگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی
ڕۆژی سێشه‌ممه ڕێكه‌وتی 2023/9/5 دكتۆر هه‌ڵه‌ت ڕه‌شید سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رموو پێشوازیكرد له تیمێكی به‌شی زانستی تاقیگه‌كان له فه‌رمانگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی، تیمه‌كه له‌لایه‌ن دكتۆر شاكۆ حسن سه‌رپه‌رشتی ده‌كرا، له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا ڕاگری سه‌نته‌ر چه‌رموو بۆ توێژینه‌وه و ڕاهێنان و ڕاوێژكاری ئاماده‌ی بوو گفتووگۆكرا ده‌رباره‌ی كاره زانستییه‌كانی هه‌ردوولا.
بڕیاریشه له ئاینده‌دا چه‌ندین كاری زانستیی هاوبه‌ش وه‌ك ئه‌نجامدانی وۆركشۆپ و سیمینار و توێژینه‌وه‌ی ئه‌كادیمی به‌ڕێوه‌بچێت، سود وه‌رگرتن له توانای تاقیگه‌كانی هه‌ردوولا و گرنگیدان به خوێندكارانی به‌شه زانستییه‌كانی زانكۆی چه‌رموو ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه بوو.
تیمه‌كه‌ی فه‌رمانگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی سوپاسی سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رموویان كرد و به‌هیوابوون زانكۆكه زیاتر به‌ره‌وپێشه‌وه بچێت.
فۆتۆ: ڕه‌وه‌ند جه‌مال