سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رموو ئێواره‌خوانێكی بۆ خوێندكارانی به‌شه‌ناوخۆییه‌كان ڕێكخست
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕێكه‌وتی 9-4-2023 پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر. د. هه‌ڵه‌ت ڕه‌شید سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رموو ئێواره‌خوانێكی بۆ خوێندكارانی به‌شه‌ناوخۆییه‌كانی (كچان و كوڕان) ڕێكخست، دواتر سه‌رۆكی زانكۆ به یاوه‌ری نوێنه‌ری گشتیی مامۆستایان و ستافێكی مامۆستا خوێندكارانیان به سه‌ركرده‌وه.
هه‌رێم عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رێتی به‌شه‌ناوخۆییه‌كانی زانكۆی چه‌رموو وتی ده‌ستخۆشی له سه‌رۆكی زانكۆی ده‌كه‌ین كه وه‌ك هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی و كارێكی مرۆیی به بۆنه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه ئێواره‌خوانێكی بۆ خۆێندكارانی به‌شه‌ناوخۆییه‌كانی (كچان و كوڕان) ڕێكخست.
خوێندكارانیش ده‌ستخۆشییان هه‌بوو بۆ سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رموو كه به‌رده‌وام له هه‌وڵدایه باشترین خزمه‌ت به خوێندكاران بكرێت.
فۆتۆ: هیدایه‌ت جه‌مال