سه‌رۆكی زانكۆ چه‌رموو هۆڵی تاقیگه‌ی كۆمپیوته‌ری له كۆلێژی كار كرده‌وه
Directorate of Media
سه‌رۆكی زانكۆ چه‌رموو هۆڵی تاقیگه‌ی كۆمپیوته‌ری له كۆلێژی كار كرده‌وه
ڕۆژی سێشه‌ممه ڕێكه‌وتی 2023/9/5 له مه‌راسیمێكدا دكتۆر هه‌ڵه‌ت ڕه‌شید سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رموو، هۆڵی تاقیگه‌ی كۆمپیوته‌ری له كۆلێژی كار كرده‌وه كه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه دیزاین كراوه ئه‌مه‌ش سودێكی باشی ده‌بێت بۆ خوێندكارانی سه‌رجه‌م كۆلێژه‌كانی زانكۆی چه‌رموو.
له مه‌راسیمه‌كه‌دا یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ و ڕاگری كۆلێژه‌كان و ژماره‌یه‌ك له مامۆستایان ئاماده‌بوون، سه‌رۆكی زانكۆ ده‌ستخۆشی له ڕاگرایه‌تی كۆلێژی كار كرد كه توانیویانه به گوژمه‌یه‌كی كه‌م هۆڵێكی گونجاو بۆ خوێندكاران ڕێكبخه‌ن.
بۆ ساڵی خوێندنی (2023 ـ 2024) هۆڵی تاقیگه‌ی كۆمپیوته‌ر له كۆلێژی كار به ڕووی خوێندكاران‌دا ئاوه‌ڵا ده‌بێت و ده‌توانرێت بۆ وانه پراكتیكیه‌كان سودی لێوه‌ربگیرێت.
فۆتۆ: هیدایه‌ت جه‌مال