سه‌رۆكی زانكۆ پرۆژەی ڕاکێشانی ئاوەڕۆی لوولەیی (diameter 70cm) کەمپی زانکۆی به‌سه‌ركرده‌وه
ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕێكه‌وتی 9/8/2023 پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر. د. هه‌ڵه‌ت ڕه‌شید سه رۆكی زانكۆی چه‌رموو، پرۆژەی ڕاکێشانی ئاوەڕۆی لوولەیی (diameter 70cm) کەمپی زانکۆی چەرمووی به سه‌ركرده‌وه، یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆ یاوه‌ری سه‌رۆكی زانكۆیان ده‌كرد، له وته‌یه‌كدا سه‌رۆكی زانكۆ ده‌ستخۆشی له لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌كه كرد كه توانیویانه به شێوه‌یه‌كی ئه‌ندازه‌ی كاره‌كانیان ئه‌نجامبده‌ن.
ئامانج مه‌حمود ئه‌ندازیار و سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌كه ڕایگه‌یاند ئه‌م پرۆژه‌یه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رێتی ئه‌ندازه و پرۆژه‌كانی زانكۆوه كاری دیزاین و جێبەجێ کردنی بۆ كراوه، وتیشی لیژنه‌یه‌ك كاره‌كان به‌ڕێوه‌ده‌بات، پاشان وتی کۆی گوژمەی پڕۆژەکە (59600000) پەنجا و نۆ ملیۆن و شەش سەد هەزار دینارە بە درێژایی 320مەتر كه بۆری پۆلی ئەسیلین ی 700ملم به‌كارهاتووه له پرۆژه‌كه‌دا.
پرۆژه‌كه سودی ده‌بێت بۆ هه‌ر پرۆژه‌یه‌كی دیكه كه له زانكۆدا دروست بكرێت و ده‌بێته هۆی پاک بونەوەی ئەو زۆنەی کە بەهۆی کۆبونەوەی ئاوەڕۆی زانکۆکەوه پیسبوو بوو.
فۆتۆ: هیمداد وه‌لی