سه‌رۆكی زانكۆ هۆڵی سه‌نته‌ری پێداگۆجی به سه‌ركرده‌وه
ڕۆژی یه‌كشەممە ڕێکەوتی 2023/8/20 دكتۆر هەڵەت ڕەشید سەرۆکی زانکۆی چەرموو، هۆڵی سه‌نته‌ری پێداگۆجی زانكۆی به سه‌ركرده‌وه و ده‌ستخۆشی هه‌بوو بۆ به‌ڕێوه‌به‌ر و فه‌رمانبه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رێتی هونه‌ری زانكۆ كه ماندوونه‌سانه و به تێچویه‌كی كه‌م توانیان پێداویستی هۆڵه‌كه ته‌واو بكه‌ن.
ئاسۆ عه‌زیز به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رێتی هونه‌ری زانكۆ ڕایگه‌یاند به چاودێری سه‌رۆكی زانكۆ و به سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌به‌رێتی هونه‌ری توانرا هۆڵی سه‌نته‌ری پێداگۆجی زانكۆ به هه‌موو پێداویستییه‌كانه‌وه بۆ خوێندكاران فه‌راهه‌م بكه‌ین، وتیشی هۆڵه‌كه ده‌توانرێت سودی لێ ببینرێت بۆ خول و سیمینار و وۆركشۆپی ئه‌كادیمی.
بڕیاریشه له ماوه‌یه‌كی نزیكدا هۆڵی چالاكییه ئه‌كادیمییه‌كان له كه‌مپی زانكۆ له بناری بانی مه‌قان دروست بكرێت كه گرنگی باشی ده‌بێت بۆ زانكۆ و شاری چه‌مچه‌ماڵ.
فۆتۆ: هیدایه‌ت جه‌مال