سه‌رۆكی زانكۆ سوپاس و پێزانینی پێشكه‌ش به توێژه‌ره چالاكه‌كان كرد
ڕۆژی یه‌كشه‌مه ڕێكه‌وتی 2023/9/10 له مه‌راسیمێكدا دكتۆر هه‌ڵه‌ت ڕه‌شید سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رموو سوپاس و پێزانینی پێشكه‌شی تویژه‌ره چالاكه‌كانی زانكۆ كرد، ڕۆڵی توێژه‌رانی لە بەهێزکردنی پێگەی زانکۆ لە بواری توێژینەوەی زانستی لەسەر ئاستی ناوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتی بەرز نرخاند.
دكتۆر زانا عوسمان به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌ریتی دڵنیایی جۆریی ڕایگه‌یاند ئه‌مڕۆ سوپاس و پێ‌زانین پێشكه‌شی (28) بیست و هه‌شت توێژه‌ر و مامۆستا كرا، كه له ماوه‌ی ساڵی خوێندنی (2022 ــ 2023) توانیویانه چالاكانه توێژینه‌وه‌ی زانستیی له گۆڤارە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییە ئاستبەرزەکان و کۆنفراسە ناوخۆی و نێو دەوڵەتییه‌كاندا بڵاوبكه‌نه‌وه.
مەراسیمەكه به‌مه‌به‌ستی له به‌رچاوگرتنی هەوڵ و ماندووبوونی توێژەران بوو تاكو توێژەرانی زانکۆ بەردەوامن لە بواری توێژینەوەدا.
فۆتۆ: ڕه‌وه‌ند جه‌مال