سه‌رۆكی زانكۆ زنجیره كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ر و ڕاگرایه‌تی (سه‌نته‌ر و كۆلێژه‌كان) ئه‌نجامدا
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕێكه‌وتی 2023/9/17 به‌بۆنه‌ی ده‌سپێكی ساڵی نوێی خوێندنه‌وه دكتۆر هه‌ڵه‌ت ڕه‌شید سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رموو به ئاماده‌بوونی یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆ له دوو كۆبوونه‌وه‌ی جیاوازدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رێتییه‌كانی زانكۆ و ڕاگرایه‌تی (سه‌نته‌ری چه‌رموو، كۆلێژه‌كان) كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كاندا به‌رنامه و پلانی ساڵی نوێی خوێندنی (2023 ــ 2024) له ڕووی كارگێری و ئه‌كادیمییه‌وه گفتوگۆی له باره‌وه كرا، پاشان ئاماده‌بووانی كۆبوونه‌وه‌كان ڕه‌خنه و پێشنیاره‌كانی خۆیان گه‌یانده سه‌رۆكی زانكۆ.
سه‌رۆكی زانكۆش سوپاس و ده‌ستخۆشی هه‌بوو بۆ فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان كه سه‌رباری قه‌یرانی دارایی هه‌میشه توانیویانه به‌ر‌پرسیارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌ركه‌كانیاندا بكه‌ن.
فۆتۆ: توانا هادی