سه‌رۆكی زانكۆ بڕوانامه‌ی به‌شداربوونی پێشكه‌ش به پرۆژه‌ی (ده‌ستپێك) كرد
ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕێكه‌وتی 2023/9/27 له مه‌راسیمێكدا به ئاماده‌بوونی دكتۆر هه‌ڵه‌ت ڕه‌شید سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رموو ، بڕوانامه‌ی به‌شداربوون پێشكه‌شی وۆركشۆپی (ده‌ستپێك)كرا، سه‌رۆكی زانكۆ هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خوێندكاران و ده‌رچووانی زانكۆی چه‌رموو خواست.
پرۆژەی دەستپێك پرۆژەیەكی هاوبەشی نێوان وەزارەتی خوێندنی باڵا و ڕێكخراوی (GIZ)ی ئەڵمانییە كە لە حەوت زانكۆی هەرێمی كوردستان جێبەجێدەكرێت، له وۆركشۆپه‌كه‌دا (32) سی و دوو خوێندكار و ده‌رچووی زانكۆی چه‌رموو به‌شداربوون.
مامۆستایانی یاریده‌ده‌ر (هاوار فازڵ ، پشتیوان فازڵ) ڕاهێنه‌ر (TOT) توانیان به سه‌ركه‌وتووی وۆركشۆپه‌كه به‌ڕێوه‌به‌رن كه ماوه‌ی دوو ڕۆژی خایاند.