ستافێكی مامۆستایان به‌شداری خولێکی ڕاهێنانی دەزگای ( NOVA)ی هۆڵەندییان كرد
ڕۆژانی دووشه‌مه و سێشه‌ممه ڕێكه‌وتی11 ـ 2023/9/12 ستافێكی مامۆستایانی زانكۆی چه‌رموو كه پێكهاتبوو له دكتۆر زانا عوسمان/ بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری زانکۆ، دكتۆر هێمن جه‌لال/ یاریده‌ده‌ری ڕاگری سه‌نته‌ری چه‌رموو، دكتۆر وه‌لید خالد، بەشداریانکرد لە خولێکی ڕاهێنانی دەزگای( NOVA) ی هۆڵەندی تایبەت بە متمانە بەخشین بە دامودەزگاکانی خوێندنی باڵا لە بواری دڵنیایی جۆری لە ژێر ڕۆشنایی ڕێبەری ستانداردەکانی دڵنیایی جۆری لە ئەوروپا (ESG)هەروەها دڵنیایی جۆری لەسەر ئاستی پرۆگرامەکانی خوێندن.