زانكۆی چه‌رموو یاداشتێكی لێکتێگەشتنی له‌گه‌ڵ زانكۆی سلێمانی واژۆكرد
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ڕێكه‌وتی 2023/5/11 شاندێكی زانكۆی چه‌رموو به سه‌رۆكایه‌تی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر. د. هه‌ڵه‌ت ڕه‌شید سه‌رۆكی زانكۆ سه‌ردانی زانكۆی سلێمانیان كرد له‌لایه‌ن پرۆفیسۆر. د. كۆسار محه‌مه‌د سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانیه‌وه پێشوازییان لێكرا، دواتر له سه‌ر ڕاسپارده‌ی وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێم یاداشتێكی لێکتێگەشتنیان واژۆكرد.
دكتۆر پشتیوان فه‌ره‌ج به‌رێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی زانكۆی چه‌رموو ڕایگه‌یاند ئامانج له واژۆكردنی لێکتێگەشتنه‌كه بۆ ئه‌وه‌یه تاكو بتوانین كاری ئه‌كادیمی له بواره جیاوازه‌كان پێكه‌وه ئه‌نجامبده‌ین وه‌ك سود وه‌رگرتن له تاقیگه‌كان و كردنه‌وه‌ی كۆرس و ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌ی زانستی و پرۆژه‌ی هاوبه‌ش و ڕاهێنانی ڕاوێژكاری.
ئه‌ندامانی شانده‌كه‌ی زانكۆی چه‌رموو پێكهاتبوو له پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر. د. هاوژین عه‌بدولخالق یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران، پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر. د. بڕیار ئه‌حمه‌د ڕاگری كۆلێژی زانست، پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر. د. دانا خدر ڕاگری سه‌نته‌ری چه‌رموو بۆ توێژینه‌وه و ڕاهێنان و ڕاوێژكاری، دكتۆر پشتیوان فه‌ره‌ج به‌رێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
فۆتۆ: هیدایه‌ت جه‌مال