زانكۆی چه‌رموو یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتنێكی له‌گه‌ڵ نه‌خۆشخانه‌ی (AOEC)ی ئیتاڵیا واژوكرد
ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕێكه‌وتی 2023/10/4 به ئاماده‌بوونی دكتۆر هه‌ڵه‌ت ڕه‌شید سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رموو و ئه‌ندمانی ئه‌نجومه‌ن ، زانكۆی چه‌رموو یاداشتێكی لێتگه‌یشتنێكی زانستیی له‌گه‌ڵ نه‌خۆشخانه‌ی (AOEC) له كه‌تانیا/ وڵاتی ئیتاڵیا واژوكرد.
دكتۆر هێژا عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رێتی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی زانكۆی چه‌رموو ڕایگه‌یاند ئه‌مڕۆ دكتۆر هه‌ڵه‌ت ڕه‌شید سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رموو و دكتۆر فابریزیۆ سكۆپێلتی نوێنه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی (AOEC) یاداشتێكی لێتگه‌یشتنێكی زانستی‌یان واژوكرد، وتیشی بڕیاره له ئاینده‌دا چه‌ندین كاری ئه‌كادیمی وه‌ك وۆركشۆپ و سیمینار و توێژینه‌وه‌ی زانستیی له نێوان هه‌ردوولادا ئه‌نجامبدرێت.
له ماوه‌ی ساڵێكدا زانكۆی چه‌رموو توانییه‌تی به هاوبه‌شی ڕێكخراوی نێودەوڵەتی ئیتاڵی (ICTP) چه‌ندین سكۆڵی زانستیی بۆ خوێندكاران ئه‌نجامبدات.
فۆتۆ: هیمداد وه‌لی