زانكۆی چه‌رموو کەمکردنەوەی نهێنی بۆ دروستکردنی (دەروازەى زانکۆ) لە کەمپی بناری مەقانی ئه‌نجامدات

سەرۆکایەتى زانکۆى چەرموو ئاگادارى گشت کۆمپانیاکان دەکات کە پسپۆڕن لەبواری بەڵێندەرایەتی و دەیانەوێت بەشداربن لە دروستکردنی دەروازەى زانکۆ لە کەمپی بناری مەقانی زانکۆمان بەڕێگەى کەمکردنەوەى نهێنی، جا هەر کۆمپانیایەک ئارەزوومەندە بەشدارى بکات با سەردانى سەرۆکایەتى زانکۆى چەرموو/ بەڕێوەبەرێتى کاروبارى یاسایی و گرێبەستەکان بکات بەمەبەستى کڕینی تەندەرى ئامادەکراو، کە دەفرۆشرێت بەبڕى (100.000) سەد هەزار دیناری عێراقی و ناگەڕێتەوەى بۆ خاوەنەکەى.

لەگەڵ ڕێزدا...

تێبینی:

1. فرۆشتنی تەندەر لەڕۆژی (2023/10/24) دەست پێدەکات تا رۆژی  (2023/11/6) بەردەوام دەبێت تاکاتژمێر (12)ی نیوەڕۆ.

2.     دوا مۆڵەت بۆ گەڕانەوەی تەندەر ڕۆژی (چوار شەمە ) (2023/11/8)  کاتژمێر (10)ی سەر لەبەیانی لە سەرۆکایەتی زانکۆ/ بەڕێوەبەرێتی کاروباری  یاسای وگرێبەستەکان دەبێت.

3.     کردنەوەی تەندەر هەمان ڕۆژی (2023/11/8) کاتژمێر (10)ی پێش نیوەڕۆ دەبێت لەبینای سەرۆکایەتی زانکۆ.

4.     مەرجە بەشداربوو پێناسى کۆمپانیا و پێناسەى ژوورى بازرگانى بهێنێت لەکاتى کڕینى تەندەردا.

5. بەشداربوو پشتگیرى بەڕێوەبەرایەتى باجى دەرامەتى کۆمپانیاکانى پێ بێت لەکاتى کڕینى تەندەر بۆ ساڵی(2023).

6.     مەرجە بەشداربوو لەکاتى گەڕانەوەى تەندەردا پشتگیرى بەڕێوەبەرایەتى گشتى تۆمارکردنى کۆمپانیاکان و مۆڵەتى کۆمپانیاکەى پێ بێت.

7.     هیچ تەندەرێک لە دواى کاتى دیاریکراو وەرناگیرێت و سندوقی تەندەر دادەخرێت.

8.     پێویستە کۆمپانیا لە کاتى نەگەرانەوەى تەندەر نامەى لێبوردن (اعتذار) پێشکەش بکات و تیایدا هۆکارى نەگەڕانەوەى تەندەرەکە دیاری بکات.

9.     کۆمپانیا بۆ هەر پرسیار و روو نکردنەوەیەک لەسەر دەرخستەى پرۆژەکە سەردانى بەرێوەبەرێتى ئەندازە و پڕۆژەکانی زانکۆ بکات.

10.  پلەی پۆلێنی کۆمپانیای بەشداربوو لە (1 - 8)کەمتر نەبێت.

11.  بارمتەى سەرەتایی بە بڕى (5000000) پێنج ملیۆن دینارى عیراقی دەبێت بەشێوەی گرنتی بانکی (خطاب ضمان بنکی) یان چەکی پارەی پەسەندکراو کە دەرچووبێت لەیەکێک لەبانکە مۆڵەت پێدراوەکانی هەرێمی کوردستان  لەکاتى گەڕانەوەى تەندەر.

12.  کرێى بڵاوکردنەوەى ئاگاداریەکان وهەرخەرجیەکی تر ئەکەوێتە ئەستۆى ئەو بەشداربووەى کە ئەم کەمکردنەوەیەى بۆ دەردەچێت.

13.  تەندەرە پێشکەشکراوەکان بەکارپێکراو (نافذ) دادەنرێت بۆ ماوەى (90) نەوەد ڕۆژ لەکۆتا ڕۆژى داخستنى کەمکردنەوەکەوە، وە پێشکەشکارى تەندەر پابەندە بەماوەى دیارى کراو.

14.  ئەگەر ڕۆژی کردنەوەی تەندەر بەهەرهۆیەک بووە پشووی فەڕمی ئەوا یەکەم ڕۆژی دوای پشووەکە دەبێتە ڕۆژی کردنەوەی تەندەر.

15.  زانکۆ مافی هەڵوەشاندنەوەی کەمکردنەوەی تەندەری هەیە تاکو پێش سپاردن  و پێشکەشکارانى تەندەر مافى داواکردنى قەرەبووکردنەوەیان نییە.

16.  ماوەی جێبەجێکردی پڕۆژەکە(365) ڕۆژی (ڕۆژمێری) دەبێت، دەست پێدەکات لەبەرواری دەستبەکاربوونی پڕۆژەکەوە.