زانكۆی چه‌رموو: پێشه‌نگه‌یه‌كی خۆشنووسی بۆ هونه‌رمه‌ند (دانا دارا) كرایه‌وه
ڕۆژی سێشه‌ممه ڕێكه‌وتی 2023/5/16 به ئاماده‌بونی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر. د. كارزان ڕه‌فیق یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ زانستی و پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر. د. هاوژین عه‌بدولخالق یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران و ڕاگری كۆلێژی په‌روه‌رده و راگری كۆلێژی زانست و شێخ موحسن جێگری مه‌ڵبه‌ندی (12)ی ڕێكخستنی چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان و به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌كان و خوێندكاران و ڕۆشنبیران، زانكۆی چه‌رموو پێشه‌نگه‌یه‌كی خۆشنووسی بۆ هونه‌رمه‌ند (دانا دارا) كرده‌وه.
له وته‌یه‌كدا هونه‌رمه‌ند دانا دارا ڕایگه‌یاند هیوادارم ئه‌مرۆ توانیبێتم خزمه‌تێكی ئه‌گه‌ر بچوكیش بێت به زانكۆی چه‌رمووی بكه‌م.
به‌رپرسانی زانكۆش ده‌ستخۆشییان هه‌بوو بۆ كاره هونه‌رییه‌كانی هونه‌رمه‌ند كه ماوه‌ی چه‌ندین له هه‌وڵدایه بۆ زیاتر پێشخستنی كاره هونه‌رییه‌كانی، پێشه‌نگه‌ش ماوه‌ی یه‌ك ڕۆژی خایاند.
فۆتۆ: ڕه‌وه‌ند جه‌مال