زانكۆی چه‌رموو: وۆركشۆپێك ده‌رباره‌ی پرۆژه‌ی (ده‌ستپێك) به‌ڕێوه‌چوو
ڕۆژی سێشه‌ممه ڕێكه‌وتی 2023/9/26 به ئاماده‌بوونی دكتۆر هه‌ڵه‌ت ڕه‌شید سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رموو و یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ، یه‌كه‌م ڕۆژی وۆركشۆپی (ده‌ستپێك) ده‌ستی به كاره‌كانی كرد له وته‌یه‌كدا سه‌رۆكی زانكۆ ده‌ستخۆشی له ڕێكخه‌رانی وۆركشۆپه‌كه كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خوێندكاران خواست.
پرۆژەی دەستپێك پرۆژەیەكی هاوبەشی نێوان وەزارەتی خوێندنی باڵا و ڕێكخراوی (GIZ)ی ئەڵمانییە كە لە حەوت زانكۆی هەرێمی كوردستان جێبەجێدەكرێت، له وۆركشۆپه‌كه‌دا (32) سی و دوو خوێندكار و ده‌رچووی زانكۆی چه‌رموو به‌شداربوون.
مامۆستایانی یاریده‌ده‌ر (هاوار فازڵ ، پشتیوان فازڵ) ڕاهێنه‌ر (TOT) پرۆژه‌كه‌یان بۆ خوێندكاران ڕوونكرده‌وه كه تایبه‌ت بوو به دەستپێكردنی كاری بازرگانی و بیرۆكەی بازرگانی، له زانكۆی چه‌رموو دوو تیم سه‌رده‌كه‌وێت بۆ قۆناغی داهاتوو دەبنە ڕكابەری خوێندكارانی شەش زانكۆی تر لە هەرێمی كوردستان، وۆركشۆپه‌كه‌ش دوو ڕۆژ ده‌خایه‌نێت.
فۆتۆ: توانا هادی