زانكۆی چه‌رموو: هه‌فته‌یه‌كی دیكه‌ی ڕاهێنانی ڕاھێنه‌ران (TOT) له پرۆژه‌ی ئه‌پرایزدا به سه‌ركه‌تووی به‌ڕێوه‌چوو
ڕۆژی سێشه‌ممه ڕێكه‌وتی 2023/5/9 به ئاماده‌بونی ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانی زانكۆی چه‌رموو، به‌ڕێوه‌به‌رێتی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رێتی دڵنیایی جۆری، به‌رده‌وامن له ئه‌نجامدانی ڕاهێنانی ڕاھێنه‌ران (TOT) له پرۆژه‌ی ئه‌پرایزدا.
دكتۆر پشتیوان فه‌ره‌ج به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رێتی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی زانكۆی چه‌رموو ڕایگه‌یاند ڕاهێنانەکە ئه‌مڕۆ تایبەت بوو بە پرۆسەی ئاڵوگۆری ستاف و خوێندکاران لە نێوان زانکۆکانی ئەوروپا و کوردستان لە جوارچێوەی پرۆگرامەکانی یەکێتی ئەوروپا و ئیراسمووس بە نمونە، وتیشی ڕاهێنانی ڕاهێنەران (لێرنین مۆبیلیتی) و (لێرنین ئەکریمێنت)ی ڕاگواستنی خوێندن و ڕێکەوتنی خوێندن تایبەت بە پڕۆژەی ئەپڕایز به سه‌ركه‌تووی به‌ڕێوه‌چوو.
به‌ڕێوه‌به‌رێتی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رێتی دڵنیایی جۆری، ڕاهێنانێک بۆ ڕاهێنەران ئەنجامدەدات لە چوارچێوەی پڕۆژەی ئەپڕایزدا و ناوەرۆکی ڕاهێنانەکە تایبەت دەبێت بە پلاندانانی ستراتیژی، دڵنیایی جۆریی (ناوخۆیی و دەرەکی) پرۆسەی بۆلۆنیا، پرۆگرامی لێرنینگ مۆبیلیتی، پرۆگرامی گەشەپێدانی خوێندن (لێرنینگ ئاوتکەم) و نەخشە ڕێگه‌ی زانکۆی چەرموو و پلاندانانی ستراتیژی.
هه‌ریه‌كه له (دكتۆر پشتیوان فه‌ره‌ج به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رێتی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان) و (دكتۆر زانا عوسمان بەڕێوەبەری به‌ڕێوه‌به‌رێتی دڵنیایی جۆری) ڕاهێنانه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌یان به‌ڕێوه‌برد.
فۆتۆ: توانا هادی