زانكۆی چه‌رموو: له‌ ساڵیادی تاوانی ئه‌نفالدا دیدارێك به‌ڕێوه‌ده‌چێت

ســـەنــتــەری جــیــنــۆســـایـــد لــە ســـەنــتــەری چــەرمـــوو بــۆ تــوێــژیــنــەوە و ڕاهــێــنــان و ڕاوێــژکــاری بــە هـــاوبـەشی مــۆنــۆمـێـنـتی ئـەنـفـال دیـدارێـک ڕێـکـدەخـات بــە نــاونــیــشــانــی: ئەنفال و ئاسۆکانی (ڕۆشنبیری و هونەر) لە ناساندنیدا 

:بـەڕێـوەبـەر و پـێـشـکــەشکـاران

.د. ژوان عوسمان ـ بەڕێوەبەری پانێڵ

خەبات عەبدوڵڵا ـ پێشکەشکار، ناونیشانی باس: جینۆسایدی کورد لە نێوان ناساندن و بە نێودەوڵەتیکرندا

پ. ی. د. دڵشاد مستەفا ـ پێشکەشکار، ناونیشانی باس: سینه‌ما و جینۆساید

عەدالەت عەبدوڵڵا ـ پێشکەشکار، ناونیشانی باس: تاوانی ئەنفال و جینۆساید، هەڵوێستی ڕۆشنبیرانی عەرەب 

عومەر محەمەد ـ پێشکەشکار، ناونیشانی باس: ئەنفال و تایتانیک، ڕۆڵی سینەما لە نێوان تاوانی ئەنفال و  کارەساتی تایتانیک

ڕۆژ: چـوارشـەمـمـە

 ڕێـکـەوت: 12 ـ 4 ـ 2023

 کـات: 10ی پێشنیوەڕۆ

 شوێن: زانکۆی چەرموو ـ هۆڵی سەرۆکایەتی