زانكۆی چه‌رموو: له (35)ه‌مین ساڵیادی تاوانی ئه‌نفالدا چه‌ند چالاكییه‌كی هونه‌ری به‌ڕێوه‌چوو
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕێكه‌وتی 16-4-2023 به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له خوێندكاران و فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان، به‌ڕێوه‌به‌رێتی ڕاگه‌یاندنی زانكۆی چه‌رموو له ساڵیادی تاوانی ئه‌نفالدا چه‌ند چالاكییه‌كی هونه‌ری ڕێكخست.
م. ی. هه‌ژار وشیار ڕێكخه‌ری چالاكییه‌كه وتی ڕێكخستن و ئه‌نجامدانی ئه‌م چالاكییانه گرنگی خۆی هه‌یه وتیشی ئه‌مڕۆ توانرا پێشه‌نگه‌یه‌كی دۆكۆمێنتاری ده‌رباره‌ی ئه‌نفال نمایش بكرێت كه ڕێكخراوی عه‌رعه‌ر ئاماده‌یكردبوو دواتر شانۆیه‌ك كه له‌لایه‌ن خوێندكارانی قوتابخانه‌ی میدیای بنه‌ڕه‌تی و قوتابخانه‌ی نوێگه‌رییه‌وه ئاماده‌كرابوو پێشكه‌شكرا پاشان دوو فیلمی دۆكۆمێنتاری نمایشكرا.
له (35)ه‌مین ساڵیادی تاوانی مه‌رگه‌ساتی ئه‌نفالدا زانكۆی چه‌رموو چه‌ندین كاری ئه‌كادیمی و هونه‌ری و ڕۆشنبیری ئه‌نجامدا.
فۆتۆ: توانا هادی