زانكۆی چه‌رموو: كۆلێژی زانست پێشانگه‌یه‌كی زانستیی كرده‌وه
ڕۆژی دووشه‌ممه ڕێكه‌وتی 3-4-2023 به ئاماده‌بوونی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر.د. هاوژین عه‌بدولخالق یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران و ڕاگری كۆلێژی زانست و ژماره‌یه‌ك له خوێندكاران، كۆلێژی زانست پێشانگه‌یه‌كی كاری ده‌ستی بۆ ئامێره ئه‌لیكترۆنی و كاره‌باییه‌كان كرده‌وه بۆ( ته‌حسین فاروق – سه‌رپه‌رشتیار، شه‌نگه محه‌مه‌د – خوێندكاری به‌شی فیزیا، باهۆز موحسن - خوێندكاری به‌شی فیزیا، ڤیار دلێر - خوێندكاری به‌شی فیزیا) پێشانگه‌كه ماوه‌ی دوو ڕۆژ ده‌خایه‌نێت.