زانكۆی چه‌رموو: كۆرسی ڕاهێنانی ڕاھێنه‌ران (TOT) كۆتایی به كاره‌كانی هێنا
ڕۆژی دووشه‌ممه ڕێكه‌وتی 29/5/2023 به ئاماده‌بوونی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر. د. هه‌ڵه‌ت ڕه‌شید سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رموو و یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ، به‌ڕێوه‌به‌رێتی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رێتی دڵنیایی جۆری كۆتاییان به كۆرسێكی (ڕاهێنانێک بۆ ڕاهێنەران) هێنا.
دكتۆر زانا عوسمان بەڕێوەبەری به‌ڕێوه‌به‌رێتی دڵنیایی جۆری و مامۆستای خوله‌كه ڕایگه‌یاند ئامانجی کۆرسی ڕاهێنانەکە بریتی بوو له بنیادنان و به مۆدێرنكردنی سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی دامه‌زراوه‌كانی خوێندنی باڵا هەروەها ئاسانكردنی چاكسازیی رێكخراوی سیسته‌می خوێندنی باڵا له رێگەی پڕاكتیزه‌كانی ئیداره‌یه‌كی باش پاڵپشتیكردنی به مۆدێرنكردنی دامه‌زراوه‌كانی خوێندنی باڵا و باشتركردنی تواناكانی به‌رپرسان و ستافی زانكۆ، ناوبراو ئه‌وه‌شی وت ئامانجێکی دیکەی خولەکە به‌رزكردنه‌وه‌ی كواڵێتی كه‌رتی خوێندنی باڵا بوو له‌ڕێگه‌ی گه‌یشتن به ده‌سكه‌وتێكی به‌رچاو له‌م رێگه‌یه‌دا.
كۆرسه‌كه ماوه‌ی (6)شه‌ش هه‌فته‌ی خایاند و وانه‌كانیش له‌لایه‌ن (دكتۆر پشتیوان فه‌ره‌ج به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رێتی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان) و (دكتۆر زانا عوسمان بەڕێوەبەری به‌ڕێوه‌به‌رێتی دڵنیایی جۆری) ده‌وترایه‌وه پاشان بڕوانامه به‌خشرایه به‌شداربووانی كۆرسه‌كه.
فۆتۆ: وه‌هاب ئه‌حمه‌د